Top Ad unit 728 × 90

بەم هەنگاوانە زانیارییەکانت لە فەیسبوک ئەرشیف بکە‎





ماڵپەڕی ئیندپێندەنتی بەریتانی بڵاویکردەوە دەتوانیت بە چەند هەنگاوێک زانیارییەکانت لە فەیسبوک ئەرشیف بکەیت و پاشان هەرکاتێک ویستت سەیریان بکەیتەوە.


سەرەتا دەچیتە بەشی setting هەمان ئەو شوێنەی کە پاسوۆردەکەتی لێدەگۆڕیت لە کۆتایی ئەو لیستەدا نوسراوە (download a copy of Your facebook data ) واتە کۆپیەک لە زانیاریەکانی فەیسبووکەکەت داببەزێنە، کلیک لەسەر ئەو بەشە دەکەیت و پەڕاوێکی نوێ دەکرێتەوە.





لە پەڕاوە نوێکەدا هەڵبژاردەی start my Archive هەیە و لەدوای کلیک کردنی کۆپیەک لە زانیاریەکانت دەچێت بۆ ئەو ئیمەیڵەی کە لە فەیسبووکەکەتدا بەکارت هێناوە بەڵام ئەم هەنگاوە کەمێک کاتی پێدەچێت تا ئەرشیفەکەت بە تەواوی دادەبەزێت بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە چالاکیان لە فەیسبووک زۆربووە.

ئەو ئیمەیڵەی کە بەدەستت دەگات لینکی زانیاریەکانی تێدایە و ئامادەیە بۆ داونلۆدکردن بەڵام ئەگەر لە کاتی پێویستدا لینکەکە نەکرێتەوە ئەوا کاتی کردنەوەی لینکەکە بەسەردەچێت.







زانیاریەکان بەشێوەی فایلی پەستێندراو zip file ئامادەکراون و بە دوو کلیک فایلەکان دەکرێنەوە و زانیاریەکان لە چەند فۆڵدەرێکدا بەشێوەی لینک دەردەکەون.

یەکێک لە فایلەکان ناوی index.htm ە کە زۆر زانیاری دەربارەی هەژمارەکەتی تێدایە لەوانە ڕۆژی دروستکردنی فەیسبووکەکەت و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت " " relationship status

تەنانەت ئەو پەیوەندیانەی کە لە ڕابردوودا هەتبوون و لە ئێستادا سڕیوتنەتەوە، هەروەها زانیاری دەربارەی پلەی خوێندن و شوێنی کارکردنی ڕابردووت هەیە.

جگە لەوانەش هەموو ئەو وێنە وپۆستانەی لە هەمارەکەت بڵاوت کردوونەتەوە و ئەو شوێنەی کە لێیبویت لە کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەکانتدا لە ڕێگای Ip address ەکەتەوە دەتواندرێت نیشانبدرێتەوە.

هەروەها فەیسبووک ناوی ئەو کەسانەی لە ڕابردوودا هاوڕێتبوون و سڕیونەتەوە نیشاندەداتەوە.

ب.ح



سه‌رچاوه‌ : NRT


بەم هەنگاوانە زانیارییەکانت لە فەیسبوک ئەرشیف بکە‎ Reviewed by YusufBarznjy on 2:38 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Yeane.Net © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.