عەبدولـلەتیف سەلەفی ئازاد کرا
رووداو- هەولێر
دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی خانەقین و دواتر گواستنەوەی بۆ کەرکووک، عەبدوللەتیف سەلەفی بە کەفالەت ئازاد کرا.
سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک رایگەیاند: "دوای ئەوەی پۆلیسی خانەقین عەبدولـلەتیف سەلەفی رادەستی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک کرد، نێوبراو ئەمشەو بەکەفالەت ئازادکرا".
سەرحەد قادر گوتیشی: "بڕیارە دوای 24 کاژێری دیکە عەبدولـلەتیف سەلەفی بۆ دادگاییکردن لە بەردەم دادگا ئامادەبێت".
د. عەبدوللەتیف سەلەفی، كەسایەتی ناسراو و رێبەری سەلەفییەكانی كوردستان، رۆژی سێشەممە 14-6-2016 لەلایەن پۆلیسی خانەقین بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستبەسەركرا، بەهۆی ئەوەی رەزامەندی مارەبڕینی هاوژینی سێیەمی، لە هاوژینەكانی پێشووی پێشكەشی دادگا نەكردووە.
بەهۆی ئەوەی لە دادگاكانی هەرێمی كوردستان رێگە بە فرەژنی نادرێت، د. عەبدوللەتیف سەلەفی بۆ مارەبڕینی چاوان سۆران پەنای بۆ دادگای خانەقین بردووە، چونكە خانەقین سەر بە پارێزگای دیالەیە و یاساكانی حكومەتی عێراقی تێدا جێبەجێ دەكرێن.
عەبدولـلەتیف سەلەفی ئازاد کرا
Reviewed by YusufBarznjy
on
11:06 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: