Top Ad unit 728 × 90

چه‌كێك بۆ دووباره‌ به‌خشینی ژیان به‌ مرۆڤ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت



چه‌كێك بۆ دووباره‌ به‌خشینی ژیان به‌ مرۆڤ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت


ئه‌و چه‌كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی چه‌كه‌كانی مرۆڤكوژ، ژیان به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
هه‌ر چه‌نده‌ چه‌كه‌كان بۆ ته‌قه‌ و كوشتن دروست ده‌كرێن و به‌كار ده‌هێنرێن، به‌ڵام چه‌كێك بۆ چاره‌سه‌ركرنی نه‌خۆشی به‌رهه‌مهنێراوه‌.
به‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری گیزمه‌ك، چه‌كی به‌ناوی SkinGun به‌ ته‌قه‌كردن بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌كار دێت، چه‌كه‌كه‌ خانه‌ی له‌ش بۆ شوێنی سووتاوی له‌شی مرۆڤ ده‌نێرێت كه‌ ئاستی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی 200 به‌رامبه‌ر زیاتره‌ له‌ شێوازه‌كانی پێشوو.
به‌ پێی تاقیكردنه‌وه‌ی نوێ، چه‌كه‌كه‌ له‌ كاتی گه‌یاندنی نه‌خۆش بۆ به‌شی فریاكه‌وتن گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌ و باشترین چاره‌سه‌رییه‌ بۆ ده‌رمانكرنی پێستی سوتاوی مرۆڤ.
چه‌كه‌كه‌ 20 هه‌زار دلۆپی خانه‌ی له‌ش ته‌قه‌ ده‌كات، كه‌ شێوازی ده‌رزی لێدانی پێشوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌نیا 91 دلۆپه‌.
هه‌ر به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌كان، 97.3% خانه‌كانی سوتاو به‌هۆی ئه‌م چه‌كه‌وه‌ زیندوو ده‌بنه‌وه‌، كه‌ هێشتا چه‌كه‌كه‌ له‌ قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان دایه‌.

K24  
چه‌كێك بۆ دووباره‌ به‌خشینی ژیان به‌ مرۆڤ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت Reviewed by YusufBarznjy on 2:05 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Yeane.Net © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.