Top Ad unit 728 × 90

فەيسبوک خزمەتگوزاری ياریی ئۆنلاين رادەگەيەنێت


 تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک لە راگەياندراوێکيدا ئامادەیی خۆی پێشاندا لە بەرانبەر زيادکردنی خزمەتگوزاریی ياریی ئەليکترۆنی بەشێوەی ئۆنلاين.

فەيسبوک ئاماژەشی بەوەداوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەيان لەگەڵ کۆمپانيای بليزاردی بەناوبانگ رێکدەکەون کە کاريان دروستکردن و گەشەپێدانی يارييەکانە چونکە بەوکارەيان دەيانەوێت رکابەری تويچ و يوتيوب گەيم بکەن. 

 فەيسبوک راشيگەياندووە دەيانەوێت بە سوود وەرگرتن لە کامێرای کۆمپيوتەر و مۆبايل و ئامێرە زيرەکەکان ياریی ئۆنلاين کارا بکەن لەماوەيەکی نزيکيشدا بيخنە بەردەست بەکارهێنەرانيان.

خزمەتگوزارييەکەش بەمجۆرەيە، هاوشێوەی تويچ و يوتيوب گەيم، بەکارهێنەر دەتوانێت ياریی ئۆنلاين لەگەڵ هاوڕێ و دۆستانی بکات بەشێوەی راستەوخۆ و کامێراکەشی بکاتەوە بۆ ئەوەی زياتر چێژی لێ ببينێت هاوکات هاوڕێکانی ديکەشيان دەتوانن سەيريان بکەن و کۆمێنت و لايکيان ئاڕاستە بکەن.

لەکاتی کارابوونی ئەم خزمەتگوزارييە واچاوەڕوان دەکرێت رێژەی بەکارهێنەرانی فەيسبوک زياتر بکات و هەم وەک تەحەدايەکيش وايە لە بەرانبەر کۆمپانياکانی ئەمازۆن و گوگڵ کە خاوەنی تويچ و يوتيوب گەيمن.



Twitch's dedicated game streaming interface




خەندان – سەربەست نەجمەدين
فەيسبوک خزمەتگوزاری ياریی ئۆنلاين رادەگەيەنێت Reviewed by YusufBarznjy on 8:46 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

All Rights Reserved by Yeane.Net © 2014 - 2015
Powered By Blogger, Designed by Sweetheme

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.