بۆ ئايفۆن، ئەم تايبەتمەندييە لە ڤايبەرەکانتاندا زيادکراوە
لە رێگەی هەژماری تايبەتی خۆيانەوە لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر، ڤايبەر زيادکردنی تايبەتمەندييەکيان بۆ بەرنامەکەيان راگەياند لەسەر ئەو ئامێرانەی سيستمی ئای ئۆ ئێسيان لەسەر جێگير کراوە وەک ئايفۆن و ئايپاد.
بەپێی راگەياندراوێکی ڤايبەر، لە ئێستادا بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس دەتوانن لە رێگەی بەرنامەکەيانەوە سەرجەم ستيکەرە جوڵاوەکان پێش ناردنی بۆ بەرانبەريان بيبينن کە ئەمەش لە رابردوودا رێگە پێنەدراو بوو تەنيا لەو کاتەيە ستيکەرەکانيان دەبينی کە دەياننارد.
ئەم گۆڕانکارييەش لە کاتێکدا زيادکراوە کە ڤايبەر نوێکردنەوەی بۆ بەکارهێنەرانی لەسەر سيستمی ئای ئۆ ئێس ناردووە، ئەو کەسانەی دەيانەوێت نوێی بکەنەوە دەبێت بچنە ئاپ ستۆر وڤايبەرەکانيان نوێبکەنەوە.
بۆ ئايفۆن، ئەم تايبەتمەندييە لە ڤايبەرەکانتاندا زيادکراوە
Reviewed by YusufBarznjy
on
4:58 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: