ياریی پۆکيمۆن گۆ لەکاردەخرێت

بەهۆی زۆری رێژەی بەکارهێنەرانييەوە، ياریی پۆکيمۆن گۆ، هەڕەشەيەکی زۆری لەسەرەو لەلايەن گروپە هاککەرەکانەوە مەترسی هاککردن و وەستاندنی لەسەرە.
گروپی پودڵ کۆرپ، لە رێگەی هەژماری تايبەتی خۆيانەوە لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر چەند تويتێکيان لەسەر ياریی پۆکيمۆن گۆ بڵاوکردەوەو ئاماژەيان بەوەدا لە يەکی ئاب بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ئەو يارييە لەکاردەخەن
پودڵ کۆرپ رايانگەياندووە " ئێمە سێرڤەری ئەو يارييە دەوەستێنين لەبەرئەوەی زۆر بەربڵاوە، هيچ کەسێک ناتوانێت ئێمە بوەستێنێت."
وابڕيارە لە سەرەتای رۆژی دووشەممە ١ی ئاب، ئەو يارييە لەلايەن پودڵ کۆرپەوە بۆ ماوەی ٢٠ کاتژمێر بوەستێنرێت، ئەمەش لە کاتێکدايە بۆ هەردوو سيستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆيد فايلی هاککردنی ئەو يارييە هاتووەو بەکارهێنەر بەبێ ئەوەی بجوڵێت دەچێتە شوێنەکان و پۆکيمۆنەکان دەگرێت ئەمە بێجگە لەوەی يارييەکە خێراتر دەکات و چەند تايبەتمەندييەکی ديکەشی پێدەدات.
شێوازی ياریی کردنی پۆکيمۆن گۆ بەمجۆرەيە، دەبێت سەرەتا لە مۆبايلەکاندا لۆکەيشن و ئينتەرنێت کراوەبن و کارابن، بەبێ بوونی ئينتەرنێتيش نابێت، تيايدا بەکارهێنەر لە رێگەی پۆکيبۆڵەوە هەڵدەستێت بە دۆزينەوەو گرتنی پۆکيمۆنەکان لەسەر زەوی کە تێکەڵی راستی دەکات لە رێگەی کامێرای مۆبايلەکانەوە، بەکارهێنەريش دەبێت بجوڵێت و بڕوات ئەوکات کاراکتەری ناو يارييەکە دەست دەکات بە جوڵە.
خەندان – سەربەست نەجمەدين
ياریی پۆکيمۆن گۆ لەکاردەخرێت
Reviewed by YusufBarznjy
on
5:10 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: