لە گوگڵەوە ياریی بکە
گوگڵ، يەکێکە لە ماڵپەڕە پێشکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆژيا و زۆرترين ئامڕازەکانی ئينتەرنێت لەخۆدەگرێت و رۆژانە لە جيهانەوە بە مليۆنان کەس سەردانی دەکەن.
بێگومان کەسێک بۆ ئەوەی بيەوێت ماڵپەڕەکەی ناودار بێت، دەبێت لە گوگڵدا دايبنێت و تۆماری بکات لە ليستی ئەو ماڵپەڕانەی لە بەشی گەڕانی گوگڵدا هەن.
زۆرن ئەو پێگە و سايتانەی ياریی ئۆنلاينيان هەيە و بەکارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئينتەرنێتەوە راستەوخۆ ياریی بکات، بەڵام هەمێشە ئاسانترينيان لەلای خەڵک خواستراو بووە.
هەر کاتێک ويستت لە ئينتەرنێت سەرقاڵ بيت و کاتت بڕوات، ئەوە لە گوگڵ بنوسە "atari breakout" و ئينتەر بکە، دواتر پەڕەيەکت بۆ دەکاتەوە، بە کليک کردن لەسەر "More images" يان يەکەم لينک دەبێتە يارییەکی نۆنلاين، وەک لەم وێنانەدا ديارە.

خەندان – سەربەست نەجمەدين
لە گوگڵەوە ياریی بکە
Reviewed by YusufBarznjy
on
5:11 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: