داهێنه‌رێكی كورد شاشه‌ی ئایفۆنه‌كان ده‌شارێته‌وه
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌چاوی به‌رانبه‌ره‌كانیان بێزاربوون‌و نایانه‌وێت سه‌یری
شاشه‌ی مۆبایل‌و كۆمپیوته‌ره‌كانیان بكرێت، ئه‌مه‌ش به‌شتێكی بێزاركه‌ر ناوده‌به‌ن،
به‌ڵام كوردێك له‌باكوری كوردستان، له‌ڕێگه‌ی چاویلكه‌یه‌ك‌و چه‌ند ته‌كنیكێكه‌وه
توانیویه‌تی رێگه به‌و كاره بگرێت‌و چاوه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی ئایفۆن دووربخاته‌وه‌و
به‌هیچ جۆرێك نه‌توانن بیبینن.
داهێنانه‌كه‌ی جه‌لال گۆكه‌ر له‌داهێنانه‌كانی دیكه جیاوازه‌و ئه‌م چاویلكه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێناوه
كه ته‌نیا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت شاشه‌ی ئایفۆنه‌كان ببینرێت‌و كه‌سی دیكه ئه‌و توانایه‌ی نییه.
جه‌لال گۆكه‌ر
له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز، جه‌لال كه‌دانیشتووی ناوچه‌ی بسمیله له‌دیاربه‌كر،
سه‌باره‌ت به‌و داهێنانه‌ی وتویه‌تی "یه‌كه‌م دانه‌م له‌شه‌ش مانگدا دروستكرد، دووه‌م
دانه له‌چوار
مانگدا، ئه‌م سێیه‌مه‌شیان دوو مانگ له‌كاتی گرتم، ئێستا ده‌توانم له ده رۆژدا دانه‌یه‌ك دروستبكه‌م".
نیڤا ئایهانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌جه‌لالی تێدا ده‌ژی له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت
به‌و داهێنانه‌ی جه‌لال وتویه‌تی "به‌ته‌واوه‌تی شاشه‌ی مۆبایله‌كه سپی بوو، هیچ شتێك نه‌ده‌بینرا،
كاتێك ئه‌و چاویله‌كه‌كه‌ی پێدام‌و منیش له‌چاوم كرد، به‌ته‌واوه‌تی مینیۆكه‌م بینی‌و هاته به‌رچاوم".
ئه‌و ئاژانسه جیهانییه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له‌ڕووی تێچوو و نرخه‌كه‌یه‌وه
دروستكردنی شاشه‌یه‌كی شاراوه بۆ ئایفۆن چوار دۆلاره، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕینی
ڤێرژنی سیستمه‌كه‌یه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی، له‌ئێستادا ١٠ دۆلاری تێده‌چێت.
داهێنه‌رێكی كورد شاشه‌ی ئایفۆنه‌كان ده‌شارێته‌وه
Reviewed by YusufBarznjy
on
12:10 م
Rating:
Reviewed by YusufBarznjy
on
12:10 م
Rating:


ليست هناك تعليقات: