چەند نهێنیەكی سەیری فلیم كارتۆنی تۆم و جێری كە نەتبیستون
زۆربەمان لەمنداڵیدا فیلم كارتۆنی "تۆم و جێری" مان بینیووەو چێژمان لەسەیركردی بینیووە بەڵام ئاگاداری ئەم نهێنیانەی ئەو فلیم كارتۆنە نەبوین:
1- لەیەكەم نمایشی ئەو فیلمە كارتۆنیەدا ناوی مشكەكە جینكس بووە نەك جێری و ناوی پشیلەكەش كاسبر بووە نەك تۆم و دواتر لەساڵی 1941 دا ناوەكانیان گۆڕدراون.
2- هۆكاری سەركەوتنی فلیم كارتۆنی تۆم و جێری دەگەرێتەوە بۆ هەریەك لە جۆزێف باربارا و ولیام حەنا كە داهێنەری بوون و بۆ كۆمپانیای میترۆ گۆڵدن ئامادەیان كردووە.
3- لەساڵی 1960 تا 1962 (13) ئەڵقەی تۆم و جێری بۆ یەكەمجار بەبەكارهێنانی كاریگەرییەرە دەنگییەكان بەرهەمهێنرا كە روداوی توندوتویژیشی تێدا بوو.
4- مۆزیكی تایبەت تۆم و جێری لەلایەن سكۆت برادلی ئامادەكراوە
5- یەكەم كۆمەڵە زنجیرەی سەرەتای تۆم و جێری (30) هەزار دۆلاری تێچووە.
6-تائێستا تۆم و جێری حەوت جار خەڵاتی ئۆسكاری بۆ فیلمی كارتۆنی بەدەست هێناوە.
7-دواین زنجیرەی تۆم و جێری كە لەلایەن جۆزێف بارباراوە ئامادەكرا بەر لەمردنی لەساڵی 2005 دا بوو.
دواڕۆژ
چەند نهێنیەكی سەیری فلیم كارتۆنی تۆم و جێری كە نەتبیستون
Reviewed by YusufBarznjy
on
8:59 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: