فەيسبوک تايبەتمەندیيەکی سناپچات بەکاردەهێنێت
بوونی ئەو تايبەتمەندييانەی لە بەرنامەی سناپچاتدا هەيە وای لە کۆمپانياکانی ديکە کردووە بير لە زيادکردنی بکەنەوە بۆ ئەو بەرنامانەی لەناو خەڵکی دا بەربڵاون و لەلايەن خۆيانەوە گەشەی پێدەدەن.
لەدوای زيادکردنی خزمەتگوزاری ستۆريسی سناپچات بۆ ئينستاگرام، لە ئێستادافەيسبوک تايبەتمەندييەکی سناپ بۆخۆيان تاقيدەکاتەوەو لە ئايندەيەکی نزيک ـدا بۆ بەکارهێنەرانيشی کارادەکات.
وەک لەو ڤيديۆيەدا ديارە، ئەو تايبەتمەندييەش بريتييە لە دانانی ئيمۆجييەکان بۆ کاتی گرتنی وێنەی راستەوخۆ لە فەيسبوکەوە، واتە ئەگەر بەکارهێنەرێک لە رێگەی بەرنامەی فەيسبوکەوە کە بۆ مۆبايلە زيرەکەکان بەردەستە بيەوێت وێنە بگرێت و بڵاویبکاتەوە ئەوا لە کاتی گرتنی وێنەدا دەتوانێت ئيمۆجی بەکاربهێنێت و بيخاتە سەر وێنەکانی.
ئەو تايبەتمەندييەش بۆ يەکەمجار لە سناپچاتدا کاراکرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر رووی تێکرد و فەيسبوک نەيتوانی سناپچات بکڕێتەوە سەرقاڵی زيادکردنی هەمان تايبەتمەندييەکانی ئەو بەرنامەيەن بۆ تۆرەکانيان.
فەيسبوک تايبەتمەندیيەکی سناپچات بەکاردەهێنێت
Reviewed by YusufBarznjy
on
4:40 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: