فەيسبوک دوو بەشی نوێی بۆ پەيجەکان زيادکرد
لە چوارچێوەی گۆڕانکارييەکانياندا بۆ سەرجەم پەيجەکان، کۆمپانيای
فەيسبوک دوو بەشی نوێی بۆ ئەو پەيجانە زيادکرد کە لە تۆڕەکەياندا بوونيان هەيە.
بوونی ئەو ژمارە زۆرەی پەيج لە ناو فەيسبوکدا وای لە کۆمپانياکە کردووە گۆڕانکارييەکان
لەو لايەندا فەرامۆش نەکات و بەردەوام لە هەوڵی خزمەتگوزاری نوێ دا بێت بۆی.
لە نوێترين کاريشياندا، فەيسبوک هەواڵی زيادکردنی هەردوو بەشی
"شۆپينگ، سێرڤس"ی بڵاوکردەوە، کە يارمەتيدەرێکی باش دەبێت بۆ ئەو کۆمپانيا و لايانانەی
لە رێگەی فەيسبوکەوە فرۆش بۆ کاڵا و کەلوپەلەکانيان دەکەن و دەيانەوێت بازاڕگيری ئەنجام بدەن.
لە بەشی سێرڤس بێجگە لەوەی بەکارهێنەر دەتوانێت کاڵاکان ببينێت لەگەڵ نرخەکەی
دەشتوانێت راستەوخۆ نامە بۆ ئەو شوێنە بنێرێت و ئەو شتەی دەيەوێت تۆماری بکات بۆ کڕين.
فەيسبوک دوو بەشی نوێی بۆ پەيجەکان زيادکرد
Reviewed by YusufBarznjy
on
12:11 م
Rating:
Reviewed by YusufBarznjy
on
12:11 م
Rating:



ليست هناك تعليقات: