ئينستاگرام وەک سناپچاتی لێدێت
ئاشکرايە بوونی رێژەيەکی زۆری تۆڕ و ئاپە کۆمەڵايەتييەکان وايکردووە لەنێوان کۆمپانياکان رکابەری دروست بێت و بەردەوام لە هەوڵی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری و تايبەتمەندی نوێ دا بن.
ئينستاگرام و سناپچات، دوو ئاپی کۆمەڵايەتيين کە رێژەيەکی زۆری لاوان و گەنجان بە کاری دەهێنن و ساتەکانی خۆيان لەگەڵ هاوڕێيانياندا هاوبەش پێدەکەن و بڵاويدەکەنەوە.
لە نوێترين راگەياندراوياندا، ئينستاگرام ئاماژەی بەوەدا لە چەند هەفتەی داهاتوو بەکارهێنەرانيان دەتوانن خزمەتگوزاری "Stories" بەکاربهێنن، کە لە بنەڕەتدا وەک سناپچات وايە، بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێسيش بەردەست دەبێت.

لە خزمەتگوزاریی "Stories" بەکارهێنەر دەتوانێت وێنە و ڤيديۆکانی تيادا بڵاوبکاتەوە لەهەمان کاتيشدا دەتوانێت داتاکانی ناو مۆبايلەکەش بەکاربهێنێت، لەم بەشەدا ماوەی مانەوەی پۆستەکان ٢٤ کاتژمێر دەبێت، لەوکاتە تێپەڕی بەشێوەيەکی خۆکارانە رەشدەکرێتەوە.
لەکاتی دانانی وێنە يان ڤيديۆ لەو بەشەدا، بەکارهێنەر دەتوانێت دەستکاری بکات و ئيمۆجييەکانيش بەکاربهێنێت وەک چۆن لە سناپچاتدا هەيە، ئامانجی ئەم کارەشيان زياتر مانەوەو هێنانی خەڵکیيە بەلای بەرنامەکەياندا.
سەرچاوە تەکنەلۆژييەکان باس لەوە دەکەن ئەو خزمەتگوزارييە نوێيەی ئينستاگرام کۆپی سناپچاتدا، چونکە لە رووی بەکارهێنانيشەوە وايە، ئەگەر کەسێک بيەوێت سەيری ئەو بەشەی هاوڕێکەی بکات دەبێت بچێتە سەر ناوەکەی و وێنە و ڤيديۆکان بەشێوەی سڵايد پێشان دەدات.
ڤيديۆ:
خەندان – سەربەست نەجمەدين
ئينستاگرام وەک سناپچاتی لێدێت
Reviewed by YusufBarznjy
on
3:48 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: