٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسەی زانياريی ئای ئۆ ئێسی لايە
لە راگەياندراوێکی فەرميياندا کە لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکان بڵاويانکردۆتەوە، کۆمپانيای"Exodus Intelligence" کە کاريان دۆزينەوەو ئاشکراکردنی کەلێنی ئاسايش و پاراستنی سيستمە کارپێکراوەکانە، پارەيەکی زۆریان کردە خەڵات لە بەرانبەر پێدانی هەواڵێکی گرنگ.
ئەو کۆمپانيايە رايانگەياندووە، هەرکەسێک توانی هەڵەيەک يان کێشەيەک و کەلێنی هاککردنی سيستمەکەيانی "ئای ئۆ ئێس" بەشێوەی ريپۆرت بدات پێيان ئەوە دوای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەڵەيە کەسی بەرانبەر وەک خەڵاتێکی کۆمپانياکە بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری پێدەدرێت و دەبێتە جێگەی متمانەی ئەوان، دواتر ئەمان زۆر بە زياتر بە ئەپڵی دەفڕۆشنەوە.
هەروەها لە چەند رۆژی رابردووش بەفەرمی ئەپڵ رايگەياندبوو ٢٠٠ هەزار دۆلار بەو کەسەی هەڵەيەک لە ئای ئۆ ئێس بدۆزێتەوەو کۆمپانياکەيانی لێ ئاگاداربکاتەوە تا چارەسەری بکەن.
هۆکاری ئەمانەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەڵانەی لە سيستمەکەی ئەپڵدا گەشەی سەندووە، بەتايبەت پاش ئەوەی لەلايەن چەندين گروپەوە جەيڵبڕێک و شکاندنی ئای ئۆ ئێس بڵاوکرايەوە، بە وتەی ئەپڵ دەيانەوێت هەموو رێگاکانی ئەو کارە دابخەن و سيستمەکەيان زياتر بەهێز بکەن.
٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ ئەو کەسەی زانياريی ئای ئۆ ئێسی لايە
Reviewed by YusufBarznjy
on
5:33 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: