تويتەر گۆڕانکارييەکەی ئەنجام دا
بەشێوەيەکی فەرمی تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر بڕياری زيادکردنی تيبەتمەندييەکیان دا کە سوود بە بەکارهێنەرانی تۆڕەکەيان دەگەيەنێت.
لەماوەی رابردوو بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە رەخنەی ئەوەيان لە تويتەر دەگرت کە لەکاتی ناردنی پۆستێکدا (تويت)، ناتوانن دوورودرێژ بێت بەڵکو بە وێنە و لينکەوە نابێت لە ١٤٠ پيت زياتربێت.
لە ئێستادا تويتەر رێگەی دا بە بەکارهێنەرانی بەدەر لە وێنە و لينک، ١٤٠ پيت لە تويتێکدا بنووسن ئەمەش تاڕادەيەکی زۆر کێشەی ئەو بەکارهێنەرانە کەمدەکاتەوە و سووديشيان پێدەگەيەنێت.
جێگەی ئاماژەيەوە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر لە مانگی ئازاری ٢٠٠٦ خرايە بەردەست بەکارهێنەرانی، توانيشی بەزووی جێگەی خۆی لە ئينتەرنێت بکاتەوەو بەکارهێنەرێکی زۆر بەلای خۆیدا رابکێشێت، لە ئێستادا لە سەرانسەری جيهاندا ٢٥ نووسينگەی کردۆتەوە، مانگانەش زياد لە ٣٠٠ مليۆن بەکارهێنەری چالاکی هەيە.
خەندان – سەربەست نەجمەدين
تويتەر گۆڕانکارييەکەی ئەنجام دا
Reviewed by YusufBarznjy
on
12:15 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: