ئەوەی بە کەم کۆمپانيا دەکرا لاين بە زيادەوە کردی
وەک ئاشکرايە بەرنامەی لاين توانيويەتی تاڕادەيەک بەکارهێنەر بەلای خۆيدا رابکێشیت و بتوانێت رکابەری سکايپ و فەيسبوک و واتسئاپ بکات.
لاينيش وەکو ئەو بەرنامانە دەتواندرێت لە رێگەيەوە پەيوەندی دەنگی و ڤيديۆی ئەنجام بدرێت و کوالێتييەکی بەرزيشی هەيە.
بەردەوام کۆمپانياکانی خاوەن ئەو بەرنامانە لە هەوڵی ئەنجامدانی گۆڕانکاری و زيادکردنی تايبەتمەندی ـدان بۆ ئەوەی زياتر بچنە پێشەوەو بەکارهێنەر بەلای خۆياندا رابکێشن.
بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانيا ژاپۆنييەکەی خاوەن بەرنامەی لاين لە نوێترين هەواڵياندا رايانگەياند سەرجەم بەکارهێنەرانی بەرنامەکەيان لەمەودوا دەتوانن تايبەتمەندييەکی گرنگ و بەسوود بەکاربهێنن کە ئەويش ئەنجامدانی پەيوەندی تەلەفۆنييە لەگەڵ سەدان کەس لە يەک کاتدا.
واتە هەر بەکارهێنەرێک لە رێگەی ئەو بەرنامەيەوە بەبێ ئەوەی پەيوەندييەکان دابخاتەوە دەتوانێت پەيوەندی ديکە لەگەڵ سەدان کەسی ديکەدا بکات و قسەيان لەگەڵدا بکات.
کۆمپانيای خاوەن بەرهەمەکە ئاماژەشيان بەوەداوە هەر بەکارهێنەرێکی لاين دەتوانێت لە يەک کاتدا لەگەڵ ٢٠٠ کەس پەيوەندی ئەنجام بدات، واتە کۆتا سنوری ٢٠٠ کەسە.
ئەم تايبەتمەندييەش لە ماوەی رابردوو کۆمپانيای سکايپ بۆ بەرنامەکەيانی زيادکرد، کە ئەنجامدانی پەيوەندی ڤيديۆیی بوو لەيەک کاتدا لەگەڵ ٢٥ کەس، بەڵام لاين ئەوەی زيادکردووە بۆ ٢٠٠ کەس، بەمەش رکابەریيەکی بەهێزی دروستکردووە.
لە کۆتايشدا کۆمپانيايەکە رايانگەياندووە ئێستا بەرنامەکە بۆ بەکارهێنەرانی سيستمەکانی ئەندۆريد و ئای ئۆ ئێس لە بەردەستە و بۆ ويندۆسيش کێشەی نييە بەڵام لەماوەی داهاتوودا بۆ ماک کارادەبێت.
ئەوەی بە کەم کۆمپانيا دەکرا لاين بە زيادەوە کردی
Reviewed by YusufBarznjy
on
12:17 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: