بۆ ئەوانەی ئايفۆنيان پێيە، نوێی بکەنەوە
خەندان – سەربەست نەجمەدين
بەشێوەيەکی فەرمی کۆمپانيای ئەپڵی خاوەن بەرهەمەکانی ئايفۆن و ئايپاد، وەشانێکی نوێی سيستمی ئای ئۆ ئێسی کارپێکەری ئەو دوو بەرهەمەيان بڵاوکردەوە.
لەماوەی رابردوو کۆمپانيای ناوبراو وەشانی ٩.٣.١ی خستە بەردەست بەکارهێنەرانی بەڵام چەند هەڵەيەکی کەمی تيا بەديکراو چەند کێشەيەکی بچووکيشی هەبوو، بە وتەی خۆيان لە ئێستادا ئەو کێشانە چارەسەرکراون.
لە ئێستادا ڤێرژنی ٩.٣.٢ خراوەتە بەردەست بەکارهێنەران و بەشێوەی ئاگادارکردنەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئايفۆن و ئايپاد نێردراوە.
ئەپڵ لەو نامە ئاگادارکردنەوەيدا ئاماژەی بەوەداوە کەموکورتييەکان چاککراون لەگەڵ بەهێزکردنی لايەنی ئاسايش و پاراستنی ئامێرەکان.
ئەو کەسانەی ئايفۆن يان ئايپاديان پێيە لەهەر کوێيەکی جيهان بن دەتوانن ئای ئۆ ئێسەکانيان نوێ بکەنەوە، بۆ ئەو کارەش ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن:
هەنگاوی يەکەم: ئايفۆن يان ئايپادەکەت هەڵبکە و وايەلێسەکەشی ئۆن بکە و بە هێڵێکەوە پەيوەست بە.
هەنگاوی دووەم: بچۆرە بەشی Setting.
هەنگاوی سێيەم: دواتر General هەڵبژێرە.
هەنگاوی چوارەم: دواتريش Software update هەڵبژێرە.
هەنگاوی پێنجەم: پەنجە بنێ بە Download and install و چاوەڕێ بکە تا تەواو دەبێت.
خەندان – سەربەست نەجمەدين
بۆ ئەوانەی ئايفۆنيان پێيە، نوێی بکەنەوە
Reviewed by YusufBarznjy
on
12:16 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: